(سبەی):
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌فدی هاوبه‌شی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی خورماتو كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه رایانگه‌یاند: له‌کۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دۆخی ناهه‌مواری خه‌ڵك و ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی خورماتو و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه، له ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌و پرسانه بوه كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كردوه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناچانه‌یان به هه‌نگاوی یه‌كه‌می چه‌سپاندنی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی رابردو داناوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاوەری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی قەزای دوزخورماتو له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆكی ریكخراوی به‌در و یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبونەوە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د داوای كرد؛ هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی خورماتو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و هاوڵاتیانی کورد بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
دواتر کەسایەتیەکانی قەزای خورماتو بەوردی باسیان لەو دەستدرێژیانە کرد کە لەدوای روداوەکانی (16)ی ئۆکتۆبەرەوە لەقەزاکە ئەنجامدراون و بەداتا و ئامار ژمارەی ئەو خان‌و و دوکان و موڵکە تایبەتانەی هاڵاوتیانی کوردیان لەقەزاکە خستەڕو، کە سوتێنراون و تەقێنراونەتەوە.
لەبەرامبەردا هادی عامری رایگەیاند: هەمو هەوڵێکیان بۆ کۆتایی هێنان بەدەستدرێژییەکان دژ بەهاوڵاتیانی کورد خستۆتەگەڕ و وتیشی: دوای پاککردنەوەی تەواوی ناوچەکە و کۆتایی هاتنی پرۆسە سەربازییەکان، قەزاکە لەتەواوی هێزەکانی ئێستا چۆڵدەکرێت و دۆسیەی ئەمنی رادەستی هێزێکی پۆلیسی هاوبەش دەکرێت و ئەوەش ئەو گەرەنتیەیە کە ئاوارەکان داوای دەکەن و زامنی دوبارە نەبونەوەی روداوەکانی رابردو دەکات.