(سبەی):
کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم، له رۆژی ده‌ستبه‌كاربونییه‌وه یه‌ك خاڵ له به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كردوه و نزیكه‌ی سێ ساڵیشه به كرده‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تیایدا نه‌ماوه، كه‌چی سه‌رۆكی حكومه‌ت تازه به‌تازه به سه‌رسوڕمانه‌وه باس له‌وه‌ده‌كات كه نازانێ بۆچی گۆڕان له حكومه‌ت كشاوه‌ته‌وه.
حكومه‌تێك له‌ماوه‌ی چوار ساڵی كاركردنیدا یه‌ك تاكه خاڵی له به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كردبێ، نزیكه‌ی سێ ساڵه گۆڕان تیایدا نه‌ماوه، سه‌یره سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه پێیوایه سێ چوار مانگ ته‌مه‌نی حكومه‌ت ماوه و گۆڕان بۆ كشاوه‌ته‌وه.
له رۆژی سوێندخواردنیدا، نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان وتی: ئه‌م كابینه‌یه هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكومه‌تێكی كارا و شه‌فاف، به‌ڵام نه‌یكرد.
وتی: كارده‌كات بۆ بنه‌مای هاوڵاتیبون، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئاشتی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی مرۆڤ، به‌ڵام نه‌یكرد.
وتی: كارده‌كه‌ین بۆ، دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی، چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه و راسته‌قینه، پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌مو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا. به‌ڵام نه‌یكرد.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: هاوڵاتیبون پره‌نسیپ و به‌ها و پێوه‌ری یه‌كه‌می كار و هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌ته له دابینكردنی ماف و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌رك و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ گشت دانیشتوان بێ جیاوازیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی. كوا چی جێبه‌جێكرد؟.
وتی: كابینه‌ی هه‌شت كار ده‌كات بۆ لێك جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكومه‌ت له كار و چالاكیی حیزبی، به‌ڵام نه‌یكرد.
وتی: كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی حكومه‌تی هاوبه‌شه، چ له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێكردنی ئه‌ركی حكومه‌ت و چ له بڕیاردان و چ له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی به‌رامبه‌ر گشت ئه‌و بریارانه‌ی كه ده‌درێن، ئه‌مانه‌ی نه‌ك هه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكو بنكه فراوانییه‌كه‌ی ساڵێك و دو مانگ بڕی كرد و خێرا كه‌وته خۆی و پایه‌یه‌كی حكومه‌ته‌كه‌ی ئیفلیجكرد و رێگریی لە کارکردنی چواروه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌ک کرد.
سه‌رۆكی كابینه‌ی هه‌شت له رۆژی سوێند خواردنی وتی: حكومه‌ت موڵكی هه‌مو تاكێكی كوردستانه و كار بۆ خۆشگوزه‌رانی و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی كابینه‌كه‌یه‌وه ده‌ستی بۆ گیرفانی خه‌ڵك برد و له‌بری خۆشگوزه‌رانی، به ناوی پاشه‌كه‌وته‌وه ژیانی لێ تاڵكردن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاوڵاتیانمان داوه و خزمه‌تیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام نه‌ك كێشه‌ی ئاو و كاره‌با و نیشته‌جێبونی چاره‌سه‌ر نه‌كرد، چی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان هه‌یه وێرانیكرد.
وتی: حكومه‌ت ده‌كه‌ینه هۆكارێك بۆ پته‌وكردنی بنه‌مای دیموكراسی، به‌ڵام به فیشه‌كی دیموكراسییانه‌ی خۆیان روبه‌ڕوی خواست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر بونه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: رێزگرتن له جیاوازیی بیروبۆچون و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری گه‌لی كوردستان ده‌باته ئاستێكی نوێ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی حوكمڕانی كابینه‌ی هه‌شتدا ده‌یان رۆژنامه‌نوس داركاری كران و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا و رێگرییان لێكرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنی كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستور، به‌ڵام بوه هۆی له‌ده‌ستدانی (51%)ی خاكی كوردستان و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌ی.
رایگەیاند: كابینه‌ی هه‌شت زه‌مینه‌ی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنی بۆ كاراكردنی رۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كاری حكومه‌ت، به‌ڵام رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌رمان كرد و ده‌رگای په‌رله‌مانی داخست.
سه‌رۆكی حكومه‌ت بەڵێنیدا کە گرنگی ده‌ده‌ن به كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و ئاوڕی زیاتر له ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی بدات، به‌ڵام چی جێبه‌جێ كرد؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: كابینه‌ی هه‌شت هه‌وڵ ده‌دات به رێكاری یاسایی چاو به سیسته‌می خانه‌نشینی و موچه‌دا بخشێنێته‌وه، به‌ڵام تا چوار ساڵه‌كه‌شی ته‌واوكرد هیچی بۆ نه‌كرد، ئێستا له كاتی زیادكراودا به نیوه ناچڵ ده‌ست بۆ ده‌بات ناشزانرێ چی لێده‌كات.
گۆڕان كه به‌شداری له حكومه‌تدا كرد، بۆ زۆرینه‌ی بواره‌كان، له ناویاندا یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه، وه‌به‌رهێنان، ئاوه‌دانكردنه‌وه، كه‌رتی كشتوكاڵ، په‌روه‌رده و فێركردن، و بواره‌كانی تر پرۆژه‌ی پێشكه‌شكرد، حكومه‌ت گوێی له هیچ نه‌گرت.
حكومه‌تێك كه هیچی له به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردبێ، بۆ كشانه‌وه باشه، ئێستا كه بۆ سێ ساڵ ئه‌چێ گۆڕان به‌كرده‌وه له حكومه‌تدا نه‌ماوه، سه‌یره، سه‌رۆكی حكومه‌ت كه پێیوایه سێ چوار مانگ ته‌مه‌نی حكومه‌ت ماوه و گۆڕان كشاوه‌ته‌وه.