(سبەی):
لە ساڵی (2003)ەوە یه‌كێتی و پارتی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایان قۆرغ كردوه و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبی به‌كارهێناوه و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا له رابردودا زیانێكی گه‌وره‌ی له پرسی كورد له عێراق داوه هه‌مو گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها خۆی له‌پاره و پۆست و نه‌وتدا ده‌بینییه‌وه.
ئێستاش سه‌ردانی وه‌فدی هاوبه‌شی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ به‌غدا به سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ داده‌نرێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی شكستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ تاكی كورد و هێنانه‌وه‌ی پاره و بودجه‌ی خه‌ڵكه بۆ خه‌ڵك و سه‌ره‌تای تێكشكاندنی قۆرغكاری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
له دوای بونیادنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ له ساڵی (2003)، یه‌كێتی و پارتی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدادیان قۆرغكرد و هه‌ر كات ویستبێتیان له پێناو پۆست و به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسی و حیزبییه‌كان رێكه‌وتون و دۆستایه‌تیان كردون، هه‌ركاتێكیش مه‌یل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان گۆڕابێت رێکكه‌وتنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردوه و حكومه‌تی عێراقیان كردوه به دوژمن و دێوه‌زمه.
ئه‌م مامه‌ڵه به‌رژه‌وه‌ندیخوازیه شه‌خسی و حیزبییه له ماوه‌ی رابردودا زیانێكی گه‌وره‌ی له پرسی كورد له عێراق داوه و بوه‌ته هۆی پاشه‌كشێ پێگه‌ی كورد و هه‌رێمی كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه.
پرسی كورد له عێراق پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری ساڵی (2005) چاره‌سه‌ركراوه و كه دان به هه‌رێمدا نراوه وه‌ك كیانێكی فیدراڵی خاوه‌ن كه‌سێتی یاسایی و مه‌عنه‌وه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراسی فیدراڵیدا، به‌ڵام كورد چوار كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌بێ چاره‌سه‌ركردن ماوه كه بریتین:
- كێشه‌ی خاك كه خۆی له كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه کێشە لەسەرەکان و مادده‌ی (140)ی ده‌ستور ده‌بینێته‌وه.
- كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات كه په‌یوه‌سته به به‌شداریكردن كورد له داڕشتنی بڕیار له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و هاوسه‌نگی.
- كێشه‌ی پێشمه‌رگه كه په‌یوه‌سته به رێكخستن و ته‌مویلكردن و پڕچه‌ككردنیان له چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگری عێراقدا.
- كێشه‌ی نه‌وت و سامانی سروشتی كه خۆی له شێوازی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتن و به‌ڕێوه‌بردنیدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه هه‌مو گفتوگۆ و دانیشتنه‌كانی وه‌فده‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها خۆی له‌پاره و پۆست و نه‌وتدا ده‌بینییه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێت به پرسی خاك و نیشتیمان و شه‌راكه‌ت له عێراقی نوێ.
شه‌ڕكردن له‌سه‌ر پۆست و هه‌ڵپه‌كردن بۆ تاڵانفرۆشكردنی نه‌وت به ناوی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی نه‌وته‌وه وایكرد كێشه‌ی خاك و نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی كورد بگۆڕدرێت بۆ كێشه‌ی نه‌وت و بودجه.
وه‌فده‌كانی پارتی و یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر كێشه‌كانی كوردیان بۆ چاره‌سه‌رنه‌كرا، به‌ڵكو هه‌مو ده‌ستكه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان خسته مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای ریفراندۆمه سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ناو باڵای ریفراندۆمی هه‌رێمه‌وه، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوایان كرد دوابخرێت و هۆشداریان دا له ده‌رئه‌نجامه خراپه‌كانی، به‌ڵام به‌هۆی كورتبینی و عینادی ئه‌وانه‌وه هه‌ر ئه‌نجامدرا كه سه‌ر ئه‌نجام كوردستانی به‌م دۆخه گه‌یاند كه نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و هه‌رێمی له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا لاواز كرد.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه داوای ئه‌وه‌ی كرد كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانیدا رێكبخرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فراكسیۆنی گۆڕان له خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان دو جار پرۆژه یاسای پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه ره‌تكرایه‌وه، بۆیه سیاسه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر به‌غدا به نیشتیمانی نه‌كرا و له ژێر هه‌ژمون و مۆرك و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌دا مایه‌وه.
به‌درێژایی چه‌ندین ساڵی رابردودا سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌رێم پارتی و یه‌كێتی دارێژه‌ری سه‌ره‌كی بون و ئه‌وان به ناوی هه‌رێمه‌وه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه كردوه ، هه‌ر كاتێك ویستبێتیان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بوه و هه‌ر كات نه‌یانویستبێت خراپ بوه، رۆژێك مالیكییان كرد به فریشته و رۆژێكی دی به شه‌یتان، رۆژێك عێراقیان كرد به وڵاتی هه‌موان و رۆژێكی دی به وڵاتێكی داگیركه‌ر.
ئێستاش سه‌ردانی وه‌فدی هاوبه‌شی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ به‌غدا به سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ داده‌نرێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی شكستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ تاكی كورد و هێنانه‌وه‌ی پاره و بودجه‌ی خه‌ڵكه بۆ خه‌ڵك، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای تێكشكاندنی قۆرغكاری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه كه بۆ چه‌ندین ساڵه پارتی و یه‌كێتی به‌ناوی كوردایه‌تی و پاراستنی یه‌كڕیزی كورده‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی خۆیان به‌كارهێناوه.
كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌ره نیشتیمانییه نوێیه فراوان بكرێت و ببێته به‌دیل بۆ سیاسته شكستخواردوه‌كه‌ی ئه‌وان و كاربكات بۆ پاراستنی هه‌رێم و هێنانه‌دی داواكارییه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابورییه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا.