(سبەی):
ئه‌مه‌ریكا بە مەبەستی ئاوادانکردنەوە ژمارەیەک کەرەستە و ئامێری پێویست رەوانەی شاری ره‌ققه دەکات و بڕیارە لەوچوارچیەوەیەدا رەوانەکردنی کەرەستە و ئامێرەکان بەردەوام بێت.
عه‌بدولسه‌لام هه‌مسۆرك، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی رێكخستن له ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌ققه، به میدیاكانی رۆژئاوای كوردستانی راگه‌یاندوه؛ له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هاوكارییه‌كانیدا بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه، ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك ئوتۆمبێلی تایبه‌ت به بواری بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كردوه كه پێكهاتون له چوار شۆفڵ، چوار بلدۆزه‌ر و نۆ ئۆتۆمبێلی دیکەی تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ئاماژەی بەوەکردوە؛ پێشتریش ئه‌و جۆره هاوكاریانه‌یان لە لایەن ئەمەریکاوە پێشكه‌ش كراوه و بڕیاریشه له داهاتودا هاوكاریی زیاتر پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌ققه بكات.