(سبەی):
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و رێكخراوی دادوه‌رانی جیهانی پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی جینۆسایدی كورد و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ئاماده ده‌كه‌ن و ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تائێستا یاسایه‌ك ده‌رنه‌كراوه بۆ دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی جینۆسایدی كورد، له‌به‌رئه‌وه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌هاوكاری دادوه‌رانی جیهانی پڕۆژه‌یاسایه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كردوه.
هاوکات، سامی جه‌لال نوێنه‌ری رێكخراوی دادوه‌رانی جیهانی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی جینۆساید هه‌یه و تائێستاش نه یاسایه‌ك هه‌یه بۆ سزادانی ئه‌نجامده‌رانی جینۆساید نه یاسایه‌ك هه‌یه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیان، ئه‌و پرۆژه‌یاسایەش ئاماده‌كراوه ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان كاری له‌سه‌ر نه‌كرێت ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ده‌كه‌ن.