(سبەی):
بریاره په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه‌و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بكات ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌تی گۆڕانیش چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی خانه‌نشینی ده‌خاته‌ڕو.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند؛ چوارشەممە په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه‌ی چاكسازی خانه‌نشینی حكومه‌ت ده‌كات.
هاوکات ژوری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌دواداچونێكی كردوه له‌سه‌ر پرۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاماده‌كراوه. له‌و به‌دواداچونه‌دا ژوری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی گۆڕان كه‌لێن و كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
بەپێی به‌دواداچونه‌كه‌ی ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌ت لە بزوتنەوەی گۆڕان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه ده‌توانرێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له چه‌ند خاڵێكدا كورت بكرێته‌وه به‌مشێوه‌یه:
- به‌پێی قسه‌ی حكومه‌ت له پرۆژه یاساكه‌دا، یاسایه‌كی گشتی و یه‌كخراو نییه بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران، له‌كاتێكدا یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه ژماره (7)ی ساڵی (2011) هه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردوه.
- حكومه‌ت داوای به دامه‌زراوه‌یكردن و رێكخستنی خانه‌نشینی له بواره‌كانی شارستانی و سه‌ربازی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێت یاسایه‌كی خانه‌نشینی یه‌كخراو نیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراقدا هه‌یه.
- حكومه‌ت باس له رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینی خاوه‌ن وه‌زیفه و پله باڵاكان و پله تایبه‌ته‌كان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به ته‌مه‌نی یاسایی، ده‌رده‌كه‌وێت خانه‌نشینی له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانی خزمه‌ت و گه‌یشتن به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی نه‌كراوه.
- حكومه‌ت داوای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی فیدڕاڵی ژماره (9)ی ساڵی (2014) هه‌مواركراو ده‌كات. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌ی داناوه ئاگای له‌وه‌نیه كه بڕگه‌ی شه‌شه‌می ماده‌ی (35) و ماده‌كانی (37) و بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی (38) به بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق كاریان پێناكرێت.
- حكومه‌ت داوایكردوه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی وه‌زیفی رابگیرێت، ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندین یاسا و رێنمایی جیاواز هه‌بن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی وه‌زیفی.
- حكومه‌ت داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت و ترسناكی ته‌نها بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كات كه شایسته‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت به‌ده‌ر له یاسا و رێنماییه‌كان ده‌رماڵه بۆ به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران خه‌رجكراوه.
- حكومه‌ت (90) رۆژی دیاریكردوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه، به‌ڵام پێده‌چێت له‌و ماوه‌یه‌دا جێبه‌جێ نه‌كرێت، چونكه له پرۆسه‌ی ده‌رچونی یاسای ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراقدا لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند مانگێك سه‌رقاڵبو به‌پێداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی.
د. بایه‌زید حه‌سه‌ن لە ژوری حکومەت و پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان له كۆتاییدا پێشنیاری كردوه په‌رله‌مان كار بۆ ده‌رچواندنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی هه‌رێم و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی بكات، په‌رله‌مانیش كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه ژماره (7ی ساڵی 2011)بكات، به‌جۆرێك هه‌مواربكرێته‌وه هه‌مو پێوه‌ره‌كانی دامه‌زراندن و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی له‌خۆبگرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت حكومه‌ت داتای ته‌واو و راسته‌قینه له‌سه‌ر ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان به په‌رله‌مان بدات.