زیالێکەوتوانى بومەلەرزەکەى دەربەندیخان قەرەبونەكراونەتەوە

دو هاوڵاتى دەربەندیخان لە پاشماوەى خانویەکى روخاو دەڕوانن

(سبەى):

تائێستا زۆربەى زیانلێکەوتوانى بومەلەرزەکەى دەربەندیخان قەرەبو نەکراونەتەوە لەوانەى خانویان روخاوە یان زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان کەتوە.

سەروەر ساڵح سەرۆكی شارەوانی دەربەندیخان، رایدەگەیەنێت؛ بەپێی ئەو خەمڵاندنەی كە بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكە كردویانە، (دو) هەزار و (300) خانو كە زیانیان پێگەیشتوە تۆماركراون، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێكی بۆ قەرەبوكردنەوەی خاوەنەكانیان نەناوە و زیانلێكەوتوانیش  لە دۆخێكی نالەباردان.

پێشتریش (سبەى) بڵاویکردەوە کە هێشتا ئەوهاوڵاتیانەى لەو بومەلەرزەیەدا زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتوە قەرەبو نەکراونەتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە