(سبەی):
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندێکی ناحیەی گەرمک گەنجێک دەکوژرێت و دو کەسی دیکە بریندار دەبن.
پەیامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی میشیاوی سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان ژمارەیەک هاوڵاتی دروست بوە و بەهۆی تەقەکردنەوە گەنجێکی تەمەن (23) ساڵ کوژراوەوە و باوکی و برایەکی برینداربون.
لوقمان لهتیف، لێپرسراوی راگهیاندنی نهخۆشخانهی گشتی پێنجوێن رایگهیاند: دوای روداوەکە، کوژراوەکە و هەردو بریندارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و دوای ئەنجامدانی فریاگوزاریی سهرهتایی بۆ بریندارهكان روانهی نهخۆشخانهی فریاكهوتنی سلێمانی كراون و تەرمی كوژراوهكه رهوانهی پزیشكی دادوهری سلێمانی كراوه.