بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات‌

(سبەی):

بزوتنەوەی گۆڕان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی دادپەروەری و هەڵبژاردنی د.بەرهەم ساڵح بەسەرۆکی رێکخراوەکە دەکات.

دەقی پەیامەکە
بەڕێز د. بەرهەم ساڵح
بەرێزان ئەندامانی كۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی دادپەروەری
بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و هەڵبژاردنی کاک د.بەرهەم ساڵح بەسەرۆکی رێکخراوەکەتان دەکەین.
هیواخوازین کۆنگرەکەتان ببێتە مایەی سەرەتایەکی نوێی کاری سیاسی لە هەرێم و فراوانبونی بەرەی رزگاری نیشتمانی و هەنگاونانی جددی بۆ باشکردنی گوزەرانی خەڵک و گۆڕانکاری ریشەیی لەسیستمی حکومڕانی و هێنانەدی ئامانجە نیشتیمانیەکانی میللەتەکەمان.

بزوتنەوەی گۆڕان
10.1.2018

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە