بومەلەرزە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند

(سبەی):

دو زەمینلەرزەی یەک لەدوای یەک ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی هەژاند بە گوڕی (5.2) و (5.5) پلە بەپێوەری رێختەر.

بەپێی زانیاری و داتای، سەنتەرەکانی تۆمار و پێوانەی بومەلەرزەزانی جیهانی، سەعات (9:59) خولەک و (10:14) خولەک لەناوچە سنورییەکانی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان رویداوە و چەقی بومەلەرزەکان ناوچەی مەندەلی بوە.

لەوبارەیەوە، تۆڕی داتا سەنتەری بومەلەرزەزانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەعات (9:59:31)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی (5.6) بەپێی پێوەری رێختەر، لە دوریی (18) کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری مەندەلی و دوریی (210) کیلۆمەتر لە وێستگەی بومەلەرزەزانی ئەزمەڕ رویداوە و هەستی پێکراوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتوەتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە