(سبەی):
جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری سیاسی، سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و دۆخی كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی، ئالیس وۆلڵپوڵ، جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لە عێراق و ریکاردۆ رۆدریگێز، بەرپرسی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەولێر، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه هۆشیار عومه‌ر عه‌لی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كانی گۆڕان و چه‌ند ئه‌ندامێكی ژوره‌كه ئاماده‌ی بون، گفتوگۆكرا له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هاوکات پێكهێنانی لیستی هاوبه‌شی نێوان گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بو.
هەر لە کۆبونەوەکەدا ره‌وشی كه‌ركوك و خورماتو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کراو تێیدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه و ده‌نگدان به ئه‌لیكترۆنی بێت و بودجه‌یه‌كی پێویست له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ به‌غدا ته‌وه‌ری كۆتایی گفتوگۆكان بو كه تێیدا جه‌ختكرایه‌وه كه ده‌بێت هه‌مو هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدابن له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا.