سەرۆکی هاوپەیمانیی(نیشتیمان): دەرگامان کراوەیە بۆ هەمو کەسایەتی و لایەنە نیشتیمانییەکان

(سبەی):

د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی هاوپەیمانیی (نیشتیمان) رایگەیاند: دەرگای هاوپەیمانیەتییەکەیان کراوەیە بۆ هەموو هێزە نیشتیمانیەکان و ئەم هاوپەیمانییە؛ هاوپەیمانی هەمو ئەوانەیە کەدەیانەوێت کۆتایی بەچەقبەستویی سیاسی بهێنن.

ئەو وتانەی د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانیی(نیشتیمان) لە کۆبونەوەیەکدا هات لەگەڵ موزەین گونەیش و عابد ئیکە، نوێنەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەرێمی کوردستان کە بەمەستی  پیرۆزبایی دەستنیشانکردنیان وەک سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمان، سەردانیان کردبو.

لە کۆبونەوکەدا، لەبارەی رەوشی زیندانیکردنی نوێنەرانی گەل و سەرۆک شارەوانییەکانی باکور و خەباتی ئازادیخوازیی کورد لەپارچەکانی کوردستان گفتوگۆیان کرد و هەردولا نیگەرانی خۆیان سەبارەی بە پێشێلکاریی ئازادی رادەربڕین و زیندانیکردنی نوێنەرانی کورد لە باکور دەربڕی.

سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی لەنێوان ئەو سێ لایەنەدا، د.یوسف محەمەد وتی”هاوپەیمانیی نیشتیمان، هاوپەیمانی هەمو ئەوانەیە کە دەیانەوێ لەسەر بنەمایەکی نوێ و خەباتی دژ بە گەندەڵی و شەراکەتی راستەقینە، کۆتایی بەم قۆناغە چەقبەستوەی هەرێمی کوردستان و عێراق بهێنن”.

ئاماژەی بەوەدا دەرگای هاوپەیمانییەتییەکە کراوەیە بۆ هەمو ئەو کەسایەتی و لایەنانەی خەمی نیشتیمان و خەمی هاوڵاتیان خستوەتە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیانەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە