(سبەی):
بەهۆی مەرجە قورسەکانی حەیدەر عەبادییەوە، ژمارەیەک لایەن و پارتی سیاسی لە هاوپەیمانیی (سەرکەوتن)ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كشێنه‌وه.
بەپێی چەند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، هه‌ریه‌ك له رێكخراوی به‌در و بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و فراکسیۆن‌ی سادیقون له هاوپه‌یمانێتی سه‌ركه‌وتن كشاونه‌ته‌وه كه عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
سەرچاوەکان ئاشکرایانی کردوە؛ عه‌بادی مه‌رجی بۆ به‌شداربونی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كه‌سانی به توانا و دور له دابەشکاریی مەزهەبی و تائیفی بۆ لیسته‌كه كاندید بكه‌ن و پشتگیریی له‌و رێوشوێنانه بكه‌ن كه دژی گه‌نده‌ڵكاران گیراونه‌ته‌به‌ر.
لەوبارەیەوە، فراکسیۆن‌ی سادیقون له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ له‌به‌ربونی ژمارەیەک لایەن و كه‌سایه‌تییه‌كی تۆمه‌تبار به گه‌نده‌ڵی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی كشاونه‌ته‌وه.