هونەرمەند پشتیوان نوری کۆچی دوایی کرد

(سبەی):

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی بە نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی، ساڵی (1977) لە شاری سلێمانی لە دایک بوە.

دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە و ساڵی (1993) لەو پەیمانگایەوە دەستی بەکاری هونەریی کردوە.

هاوسەری هونەرمەند (هەواڵ عوسمان)ە و پێکەوە بەشداریی ژمارەیەک کاری شانۆیی و دراما و زنجیرەی تەلەفزیۆنیان کردوە.

یەکێك بوە لە ئەکتەرە سەرەکی و دیارەکانی زنجیرە درامای گەردەلول کە رۆڵی (رزگار)ی بینیوە.

باوکی دو کچە بەناوەکانی کانی و لانی.

هەواڵ عوسمان و کۆچکردو پشتیوان نوری هاوسەری

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە