ئێران: پلانی‌ ئه‌مەریكا بۆ پێكهێنانی‌ هێز له‌ سوریا دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

(سبه‌ی‌):

كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران هاوشێوه‌ی‌ توركیا له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ هێزێكی‌ پاراستنی‌ سنور له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و باكوری‌ سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ هاته‌ ده‌نگ.

به‌هرام قاسمی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران له‌ لێدوانێكیدا كه‌ ئاژانسی‌ ئیرنا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌: پلانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانی‌ هێزێكی‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد له‌ سوریا، دۆخی‌ سوریا ئاڵۆزتر ده‌كات و ئاگری‌ شه‌ڕ له‌و وڵاته‌ خۆش ده‌كات و سه‌قامگیریی‌ سوریا زیاتر تێك ده‌دات.

قاسمی‌ وتوشیه‌تی‌: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردانێكی‌ ئاشكرایه‌ له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ سوریا.

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردودا هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تیی‌ ده‌كات رایگه‌یاند: هێزێكی‌ (30) هه‌زار كه‌سی‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بۆ پاراستنی‌ سنور پێكده‌هێنێت و هێزه‌كه‌ش، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كه‌ن كه‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد رۆڵێكی‌ كارایان هه‌یه‌ تێیدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە