(سبه‌ی):
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كات و لایه‌نه كوردیه‌كانیش بایكۆتی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و گوێ له داواكاری و سه‌رنجه‌كانیان نه‌گیرێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند: سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و تائێستاش داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ نه‌كراون.
وتیشی: ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان لایه‌نه كوردییه‌كان داوایانكردوه پشكی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه به (17%) و پشكی پێشمه‌رگه‌ش له بودجه‌ی عێراق جێگر بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنیش هۆشیار عه‌بدوڵا وتی: تائێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك.