(سبه‌ی):
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی به‌فربارین سه‌نته‌ری هه‌ردو پارێزگای سلێمانی و دهۆك ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه له كاته‌كانی به‌یانی زودا باران بارین به شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ و به‌فریش له ناوچه شاخاوییه ده‌بارێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه‌كراوه: رۆژی هه‌ینی رێژه‌ی باران و به‌فربارین زیاتر ده‌بێت، دوای زیادبونی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ش له ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كان و له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و دهۆكیش به‌فر ده‌بارێت.