(سبه‌ی):
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان كشانه‌وه‌ی خۆی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان كشانه‌وه‌ی حیزبكه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند.
ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كگرتو پاش كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه هات له شاری هه‌ولێر و هاوكات پاش ته‌واوبونی ئه‌و مۆڵه‌ته‌یه كه له كۆتایی مانگی رابردودا دایانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند داواكارییه‌كیان تیادا خسته‌ڕو.
به‌وته‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه ناتوانرێت هه‌ندێ له داواكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت كه پێشتر خستبویانه‌ڕو، هه‌ربۆیه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتودا به كۆی ده‌نگ بڕیاری كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم دراوه.
bo halbzhardn kshawatawa agina zawajy yakgrtu lagal party zawajeky katholikya jyabwanay nya