(سبه‌ی):
سه‌ره‌تای مانگی داهاتو وه‌فدێكی ده‌روازه سنوریه‌كانی عێراق بۆ به نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی كێلێ و سه‌یرانبه‌ن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند: دوای به‌دواداچون بۆ مه‌رزه‌كانی كێلێ و سه‌یرانبه‌ن، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێی راگه‌یاندراوه كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك دراوه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتو لیژنه‌كه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات.
وتیشی: جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێران له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌ڵامی به‌غدای له‌سه‌ر پرسی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و دو مه‌رزه داوه‌ته‌وه.
ئه‌مین به‌كر ئاشكراشیكرد كه له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی دو شه‌ممه‌ی رابردوی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پرسی به نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌و دو مه‌رزه باسكراوه.