(سبەی):
فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ رایده‌گه‌یه‌نن شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م په‌لاماری سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیادایه و جەخت دەکەنەوە لەوەی پاراستنی ئه‌و شاره له‌ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدایه.
فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ریانگه‌یاند؛ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ن‌و ده‌شڵێن: پاراستنی ئاسایش و ژیانی براو خوشكانمان له عه‌فرین له‌ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی دژی داعش و ئه‌مریكادایه، به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت پێویسته ده‌وڵه‌تی توركیا رێز له‌گه‌لانی سوریا و خواسته سیاسیه‌كانیان بگرێت.
فراكسیۆنی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ دا‌واشیان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هاوپه‌یمانان كردوه ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ راوه‌ستانی هه‌ره‌شه‌كان له‌سه‌ر عه‌فرین داواش ده‌كه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه رابگه‌یه‌نێت.