بزوتنەوەی گۆڕان لەشکرکێشی و پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین ئیدانە دەکات

(سبەی):

بزوتنەوەی گۆڕان ئیدانەی لەشکرکێشی و پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین دەکات و داوا دەکات دەستبەجێ ئەو هێرشانە رابگیرێن.

بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بێ دەنگبونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست لەو لەشکرکێشییە رەوایەتیدانە بە پێشلێکاری مافەکانی مرۆڤ و مافی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە.

هەروەها بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی تەواوی مافە رەواکانی هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفیرن  ریزگرتن لە ماف و ئازادییەکانیان دەکات.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات هێرشەکان دەستبەجێ رابگیرێن و کێشەکان بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بکرێن و جگە لەوەش پێویستە نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانی دژ بە داعش هەنگاوی کرداری بنێن بۆ بەرگەگرتن لەو هێرش و پەلامارانەی سوپای تورکیا، چونکە بێدەنگی لە ئاست ئەو روداوە رەوایەتیدانە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە