(سبەی):
د.شۆڕش حاجی رایدەگەیەنێت؛ نابێت هاوڵاتیان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان سزابدرێن و جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە پێویسته ده‌ستور مه‌رجه‌عی لایه‌نه عێراقییه‌كان بێت.
د.شۆرش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وتارێكدا كه له‌میانی كردنه‌وه‌ی باره‌گای ره‌وتی حیكمه له سلێمانی پێشكه‌شیكرد وتی ” ئه‌و خاڵانه‌ی كۆمانده‌كه‌نه‌وه زیاترن له‌و خاڵانه‌ی له‌یه‌كتر دامان ده‌بڕێت، بۆیە هیوادارین ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌كاربهێندرێت بۆ زیادكردنی دیدار و گفتوگۆكان و ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌نێوان گه‌له‌كانماندا و ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق و كاركردن بۆ به‌رچه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی لێره‌و له‌وێ ڕوده‌ده‌ن له‌رێگه‌ی گفتوگۆ به‌پێی ده‌ستور كه ئێمه به‌یه‌كه‌وه دامانرشتوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت هاوڵاتیان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی سه‌كرده سیاسیه‌كان سزابدرێن و پێویسته ده‌ستوری عێراق مه‌رجه‌عی لایه‌نه عێراقییه‌كان بێت بۆ چاره‌سه‌ری تەواوی كێشه‌كان.