(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شكستیان هێنا و (12)ی ئایاری ئه‌مساڵ بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه دیاریكرا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازی له‌به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ده‌كات.
باژێڕوانی مه‌كۆی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: سندوقه‌كانی ده‌نگدان شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان و پاداشت و سزای هێزه سیاسیه‌كانه.
له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕێ میدیای گۆڕان حه‌كیم عوبێد رایگه‌یاند، وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوامان وایه كارمان بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌بێ سندقه‌كانی ده‌نگدان شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسه‌كان بێت، هه‌ربۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و مافه‌ی هاوڵاتیانی ناوچه دابڕاوه‌كان لده‌ستیانداوه به تایبه‌ت له كه‌ركوك له‌ڕێی ئه‌م ده‌نگدانه‌وه به‌ده‌ستیان بهێنینه‌وه.
هه‌رچه‌نده حیزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان له كه‌ركوك سه‌ركه‌وتو نه‌بون له‌دروستكردنی لیستێكی هاوبه‌ش، به‌ڵام كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێی وایه دروستكردنی لیستی نیشتمان له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی گڕوتین و ئومێدی زیاتر به‌پرۆسه‌كه ده‌دات.
محه‌مه‌د جه‌لیل كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند: بڕیاریمانداوه چیتر خه‌ڵكی له چاوه‌ڕانیدا نه‌بێت و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هاوڵاتیان له كه‌ركوك به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن نه‌هێڵرێن، هه‌ربۆیه بڕیاریانداوه له هاوپه‌یمانیی نیشتماندا به‌شدار بن.
هاوكات عه‌لی قه‌ڵایی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، تاكه ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانی شاری كه‌ركودا چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداریكردنیانه له ده‌نگدان به هه‌ر لیستێكی كوردی كه مه‌به‌ستیانه.
روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و له‌ده‌ستدانی (51%)ی خاكی باشوری كوردستان، هاوكات شكستی (26) ساڵ حوكمڕانیی په‌نجا به‌په‌نجای پارتی و یه‌كێتی له‌هه‌مو بواره‌كانی ئیداره و به‌ڕێوه‌بردندا، بونه هۆكاری دروست نه‌بونی لیستێك كه‌تیایدا هه‌مو لایه‌نه كوردستانیه‌كان كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وه‌ك به‌دیلێكی شایسته‌و له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی كوردانی ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی لیستێكی هاوبه‌شدا به‌ناوی لیستی نیشتمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا به‌شداری ده‌كه‌ن.