(سبه‌ی):
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابوریی داڤۆس ده‌كات و نرخی بلیتی به‌شداریكردن (20) هه‌زار دۆلاره و تێچوی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌نده‌كه (40) هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
كۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانی، رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی قازانج نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه، باره‌گاكه‌ی له جنێڤی سویسرایه، كڵاوس شواب، مامۆستای زانستی ئابوری له ساڵی (1971) دایمه‌زراندوه و كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی له شارۆچكه‌ی داڤۆس ئه‌نجام ده‌دات.
كۆڕبه‌ندی ئابوریی داڤۆس، ده‌رفه‌تێكه بۆ سه‌رۆكی وڵاتان و كۆمپانیا گه‌وره‌كان پرسه سیاسی و ئابورییه‌كان تاوتوێ بكه‌ن، ئه‌و كۆڕبه‌نده ساڵی (1987) ناوه‌كه‌ی له كۆڕبه‌ندی ئه‌ورپاوه گۆڕا بۆ كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی، كه تیایدا ره‌شنوسی پرۆژه‌ی ئابوری هاوبه‌ش داده‌نرێت.
له‌م كۆڕبه‌نده‌دا، سیاسه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی بازرگانیی جیهانی وه‌ك ئازادكردنی بازاڕ داده‌نرێت. كۆڕبه‌ندی داڤۆسی ئه‌مساڵ به ناونیشانی بونیادنانی ئاینده‌یه‌كی هاوبه‌شه له جیهانێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌دا، كه تیایدا تیشك ده‌خرێته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی سه‌رئێشه سیاسیی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
نزیكه‌ی (70) سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك حكومه‌ت و پتر له (340) كه‌سایه‌تیی گه‌وره‌ی سیاسی و به‌رپرس و خاوه‌نكار له نزیكه‌ی (100) وڵات و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك داهاتی ساڵانه‌ی له ملیارێك دۆلار كه‌متر بێت ناتوانێت به‌شداربێت و به‌های ئه‌ندامبونی ساڵانه‌ی (12) هه‌زار و (500) دۆلاره، تێچوی به‌شداریكردنی ساڵانه له كۆربه‌نده‌كه (6) هه‌زار و (250) دۆلاره.
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌نیاز بێت پێشوه‌خت به‌شداری له دانانی پرۆگرامی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكات، ده‌بێ (250) هه‌زار دۆلار بدات، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ هاوبه‌شێكی هه‌میشه‌یی بێت، ده‌بێ (78) هه‌زار دۆلار بدات.
نرخی بلیتی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی داڤۆس (20) هه‌زار دۆلاره، جگه له مانه‌وه و بلیتی گه‌شتكردن، نرخی ژورێكی مامناوه‌ندی بۆ شه‌وێك (600) دۆلاره، تێچوی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی داڤۆس (40) هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
رێكخه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه، پارێزه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه ئاشكرا ناكه‌ن، به‌ڵام نزیكه‌ی (5) هه‌زار سه‌رباز و پۆلیس و ئاسایش پارێزگاری له شارۆچكه‌كه ده‌كه‌ن و كۆڕبه‌نده‌كه له (23) تا (26)ی ئه‌م مانگه درێژه‌ی ده‌بێت و له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا ئاسمانی داڤۆس ده‌بێت به ناوچه‌ی دژه فڕین و تێچوی رێكاره ئه‌منییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌گاته ده ملیۆن دۆلار.
ساڵانه له‌م كۆڕبه‌نده‌دا ده‌یان پرسی جیهانی تاوتوێ ده‌كرێن و ده‌یان دیدار له نێوان بازرگانه‌كان و سه‌ركرده به‌شداركان سازده‌كرێت، به‌هۆی تێچوی زۆری دیداره‌كه‌وه، هه‌مو سه‌ركرده و بازرگانێكی جیهان ناتوانێ به‌شداری تێدا بكات.
ساڵی رابردو مه‌سعود بارزانی و ئه‌مساڵیش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له دیداری داڤۆسدا كردوه، به‌ڵام نازانرێ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌چی ناونیشانێك، سه‌رۆك، یان بازرگان به‌شداره و له دۆخی خراپی ئابوری هه‌رێمدا بۆچی ده‌بێت به‌شداربێت و خه‌رجییه‌كی وا زۆر بخاته سه‌ر حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان كه به‌ده‌ست قه‌رزێكی زۆره‌وه گیرۆده‌یه.
تائێستاش هیچ یه‌كێك له به‌شدارییه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێم نه‌یانتوانیوه سودێك به ئابوری داته‌پیوی هه‌رێم بگه‌ینن، جگه له‌وه‌ی ساڵ به‌ساڵ ئابورییه‌كه‌ی خراپتر ده‌بێت و خه‌ڵكیش له ده‌سه‌ڵات و كرده‌وه‌كانی بێزارتر ده‌بێت.