(سبەی):
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی زیانه‌كانی خواردنی خێرا بۆ سه‌ر سیستمی به‌رگری له‌شی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی بونی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه، ده‌ریده‌خات خواردنی خێرا بڕێكی زۆر چه‌وری و كالۆری تێدایه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ توشی هه‌وكردنی به‌كتریی بكات، ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه دێت سیستمی به‌رگری مرۆڤ چالاكی كه‌متر بێته‌وه.
توێژه‌ران گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەی خواردنی خێرا ده‌بێته هۆی توشبون به نه‌خۆشی شه‌كره و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه.
ئه‌نیتا كریست، له تیمی توێژه‌ران، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات خواردنی ناته‌ندروست به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوه‌ن نه‌كراو خانه‌كانی ناو خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر سیستمی به‌رگری له‌ش.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه، پێشتر هۆشداری زۆر دراوه له خواردنی خوارده‌مه‌نی خێرا، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره باس له‌وه‌بكرێت خواردنی خێرا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری له‌ش هه‌بێت.