(سبەی):
ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، وه‌فدی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌فدێكی باڵا ده‌بێت و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و دارایی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه ده‌بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه خۆی داوای كرد ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه وتی: وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پرسی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و راده‌ستكردنی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كان و دیاریكردنی سنوری ئیداری هه‌رێمی كوردستان و میلاكاتی پێشمه‌رگه گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به‌ر له گه‌شته‌كه بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندنی داڤۆس له سویسرا، نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆبوه‌وه، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆسیشدا نێچیرڤان بارزانی و عه‌بادی چاویان به‌یه‌كتر كه‌وت.