(300) هاوڵاتی عەفرین بەهۆی پەلامارەکانی تورکیاوە بونەتە قوربانیی

(سبەی):
به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ دوێنێی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیاوه، هه‌شت هاوڵاتی‌ له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرینی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان شه‌هیدبون، له‌ناویاندا سێ ژن و دو منداڵ هه‌ن.

به‌پێی‌ راپۆرته‌كان له‌ رۆژئاوای‌ كوردستانه‌وه‌، به‌هۆی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له‌ گوندی گوبەلێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شێراوای كانتۆنی عه‌فرین، هه‌شت هاوڵاتی شه‌هید بون و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربون، له‌ناو شه‌هیده‌كاندا سێ ژن و دو منداڵ هه‌ن.

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ماوه‌ی (10) رۆژی رابردوی له‌ شكركێشی و بۆردومانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، نزیكه‌ی (100) مه‌ده‌نی شه‌هیدبون و زیاتر له‌ (200) مه‌ده‌نیی‌ تر برینداربون.

له‌لایه‌كی دیکەوە‌ ئێواره‌ی دوێنێ یەکشەممە له‌ گوندی عه‌لی بیسكای سه‌ر به‌ناحیه‌ی راجۆ، شه‌ڕێكی سه‌خت رویدا و شه‌ڕڤانان تانكێكی دیکەی سوپای توركیایان تێكشكاند.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە