(سبەی):
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: به‌شێك له‌كاره‌بای فول و تایبه‌تی ماڵ و شوێنەکانیان بڕیوه و چه‌ند پلانێكیان بۆ زیادكردنی كاره‌بای نیشتیمانی له سنوری پارێزگاكه داناوه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند: له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی به‌كارهێنانی وزه‌ی جێگره‌وه بۆ سلێمانی به‌كاربهێنن له‌پێناو زیادكردنی بڕی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكدا كردوه.
پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێ: له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگری له‌به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌با، له‌ماوه‌ی رابردودا كاره‌بای فول و تایبه‌تی چه‌ندین ماڵ و شوێنیان بڕبوه.
پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە دابینکردنی سوتەمەنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، بڕه سوته‌مه‌نی پێویست به‌سه‌ر ناوچه سارده‌كاندا دابه‌ش كراوه و رۆژانه له ناوشاری سلێمانی سێ بۆ چوار هه‌زار ماڵ به‌شه سوته‌مه‌نیی وه‌رده‌گرن.