نێچیرڤان بارزانی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بە پلەی وەزیر خانەنشین دەكات

(سبەى):

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بەپلەی وەزیر و بە موچەی سێ‌ ملیۆن دینار مانگانە خانەنشین دەكات.

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لەلایەن پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح-ەوە بڵاو كراوەتەوە بەفەرمانی ژمارە (535) لە (30) تەمموزی (2017) و سەربارى قەیرانى دارایى و نەدانى چارەکە موچەى فەرمانبەران لەکاتى خۆیدا، بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت، محەمەد وەسمان حسێن ناسراو بە (محەمەد وەتمان) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەپلەی وەزیر لەسەر میلاكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران خانەنشینكراوە.

بەپێی نوسراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمیش محەمەد وەتمان بەموچەی سێ‌ ملیۆن دیناری بنەڕەتی خانەنشین كراوە و لە رۆژی یەكی ئابی ساڵی رابردوەوە موچەی بۆ هەژماركراوە.

عەلی حەمە ساڵح ئەو بڕیارەی بە نایاسایی ناوبردوەو رایگەیاندوە؛ ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە حكومەت پڕۆژەی بۆ نەهێشتنی خانەنشینی نایاسایی ناردوەتە پەرلەمان ئەوەش تەنها بۆ فێڵكردنە لە خەڵك و پەردەپۆشكردنی گەندەڵی و كارە نایاساییەكانی خۆیانە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە