(سبەی):
ئاڵدار خەلیل جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەلی رۆژئاوا بۆ بەرگریی کردن پشت بە خۆی دەبەستێت و فەرماندەیەکی شەڕڤانانیش ئاشکرای دەکات لە نۆ میحوەرەوە بەرپەرچی سوپای تورکیا و چەکدارانی دەدەنەوە و رێگەنادەن پێشڕەویی بکەن.
ئاڵدار خه‌لیل، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنەوەی كۆمه‌ڵگەی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) بە میدیاكانی رۆژئاواى رایگه‌یاند؛ بۆ به‌رگریی له كانتۆنی عه‌فرین پشتیان به هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی نه‌به‌ستوه جا ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكا یان روسیا بێت و ته‌نها هێزێك كه پشتیان پێبه‌ستوه هێزی خۆیانه.
ئەو دەڵێت: “توركیا به فڕۆكه و تانك و تۆپی دورهاوێژ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بۆردومان ده‌كات و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی له‌شكركێشیه‌كه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرینه، چونکە داعش له ره‌قه و دێرزور له‌ناوبرا ئێستا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به ناوێكی دیکە له عه‌فرین زیندویان بكاته‌وه، به‌ڵام وه‌ك چۆن له باكوری سوریا سه‌ركه‌وتین له عه‌فرینیش سه‌رده‌كەوین”.
لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتی(هه‌سه‌ده) له راگه‌یه‌ندراوێكدا لەسەر باره‌ی دۆخی عه‌فرین بڵاوی کردەوە کە به درێژای رۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانیان لە (ماباتا و راجۆ و شادیا و مه‌یدانكێ و بولبول و شه‌را و شێراوا و جندرێس و كانتۆنی شه‌هبا) روبەڕوی سوپا و چەکدارانی تورکیا بونەتەوە و لەو پێکدادانانەدا پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تێكشكێنراون.
هه‌سه‌ده رونی کردوەتەوە کە جگه له میحوه‌ره‌كانی عه‌فرین، شه‌ڕڤانان له به‌ری كانتۆنی شه‌هباش هێرشێكی چه‌كدارانی سه‌ر به توركیایان تێكشكاندوه.
هەروەک په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له عه‌فرین رایگه‌یاند؛ ناحیه‌ی راجۆی رۆژئاوای عه‌فرین بوه‌ته ئامانجی یه‌كه‌می بۆردومانه‌كانی توركیا، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیی مه‌ده‌نی شه‌هید و برینداربون كه زۆربه‌یان منداڵ و ژنن.