(سبەی):
چالاکوانێکی خۆپیشاندانهكانی (17)ی شوبات، بهر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و دوای حەوت ساڵ زیندانیکردن ئازاد دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بیلال نوری، چالاک و بهشداربوی خۆپیشاندانهكانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی له ههڵهبجه کە به تۆمهتی كوشتن سزادرابو، بە لێبوردنی گشتی ئازادکرا.
لە لێدوانێکیدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان)، بیلال نوری رایگەیاند؛ سزاكهی ئهو سزایهكی سیاسی بوه و لهگهڵ كهسوكاری ئهو پۆلیسهی كه له خۆپیشاندانهكانی (17)ی شوباتدا شههید بو، هیچ كێشهكیان نهماوه.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ماوەی حەوت ساڵە بهبێ تاوان زیندانی كراوە.
پێشتر و لەسەروبەندی دادگایی کردنیدا، لە راپۆرتی پزیشکیدا بێتاوانی بیلال نوری سەلمێندرابو، جگە لەوەش هیچ کام لەو شایەتانەی لە دادگا ئامادەبون، نەیانوتبو بیلال پۆلیسەکەی کوشتوە و وتبویان “هەندێک خەڵک وا دەڵێن”.
لە نامەیەکیدا کە پیشتر و لە ساڵی (2014)دا لە (سبەی) بڵاوکراوەتەوە، بیلال نوری ئاماژەی بەوەکردبو، لەکاتی دەستگیرکردن و دادگایی کردنیدا کەسێکیان هێنا کە وتبوی من بکوژی پۆلیسەکە دەناسم و چوار جاریش من خرامە ریزی هەشت تۆمەتبارەوە، ئەو کەسە وتبوی ئامانە بکوژی پۆلیسەکە نین و تەنانەت دادوەری لێکۆڵینەوە باوەڕی بەوە کردوە کە ئەو بکوژی پۆلیسەکە نەبوە، بەڵام وتبوی لەسەرو خۆمەوە فەرمانکراوە کە تۆ رەوانەی دادگای تاوانەکان بکەم.