دوبارە؛ بن تەلال لە زیندانەوە بۆ خۆشگوزەرانى

(سبەى):

دوبارە و دواى ئازادکردنى لەلایەن دەسەڵاتدارانى وڵاتەکەیەوە، وەلید بن تەلال یەکێک لە دەوڵەمەندترینەکانى سعودیە و عەرەب دەستى بە ژیانى ئاسایى کردوەتەوە.

وەلید بن تەلال لە یەکەم “تویت”یدا دواى ئازادکردنى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر وێنەى گەشت و کاتبەسەربردنى خۆى بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ کچ و کوڕ و خانەوەداکەیدا.

لە وێنەکاندا جگە لە ئۆتۆمبێلى گرانبەها، ئەسپ و باز دەردەکەون کە وەک خولیایەکى بن تەڵاڵ دادەنرێن.

شازادە وەلید بن تەلال لەدایکبوى ساڵى (1955) و کوڕى دوەمى شازادە تەلال بن عەبدولعەزیزە، یەکێکە لە گەورە وەبەرهێنانى عەرەب و جیهان و ساڵى (2010) سامانەکەى بە نزیکەى (20) ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.

لە کۆتاییەکانى شاڵى رابردو لە چوارچێوەى هەڵمەتێکدا لەژێر ناوى روبەڕوبونەوەى گەندەڵى لەلایەن شازادەى جێنشینى وڵاتەکەیەوە لەگەڵ کۆمەڵێک شازادەى دیکەدا دەستگیرکراوە تا هەفتەیەک لەمەوبەر لە هۆتێل کارتز دەستبەسەربو، بەڵام دواتر وەک بڵاوکرایەوە لەبەرامبەر پێشکەشکردنى بڕێک لە سامانەکەیان سەرجەم شازادەکان ئازادکران.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە