تا ئێستا نزیکە (500) هاوڵاتی مەدەنی عەفرین کوژراو و برینداربون

(سبەی):

پانزە رۆژە لەشکرکێشى سوپای تورکیا و چەکدارانی بۆ سەر عەفرین بەردەوامە و بە پێی نوێترین ئامار تا ئێستا (448)هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانیی ئەو پەلامارانە.

ئەنجێلا رەشۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین؛ دوایین ئاماری قوربانییانی پەلامارەکانی تورکیا و چەکدارانی بڵاو کردەوە و رایگەیاند؛ بەهۆی (14)رۆژ تۆپباران و بۆردومانی تورکیا بۆسەر عەفرین (150)کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە (298)کەسیش بریندار بون.

رەشۆ رونیکردوەتەوە؛ زۆربەی قوربانییەکان هاوڵاتییانی عەرەبن و ئەوانەن کە لە ناوچەکانی دیکەوە پەنایان بۆ عەفرین هێناوە و وتویەتى: “بەداخەوە لە یەکەم رۆژی پەلامارەکانی تورکیاوە وا دەردەکەوێت کە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێنە ئامانجی تۆپباران و بۆردومانەکان بۆیە زۆرینە قوربانییەکان هاوڵاتی مەدەنین”.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە