عەبادی: کێشەی نەوت و موچەمان لەگەڵ هەرێم هەیە

(سبەی):

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ لە کۆربەندی ئابوری داڤۆس لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەسەر نەخشە رێگایەک رێککەوتن و دەخوازن بەشێوەیەکی باش جێبەجێ بکرێت.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ سایتی (ئەلیەوم سابع)ی میسری رایگەیاند؛ کێشەی کورد بەشێکی مێژوییە و ئەوان رێز لە خواستی کورد دەگرن، جگە لەوەش بەشێکی تری کێشەکان لەگەڵ حکومەتە یەک بەدوای یەکەکانی عێراقدا بوە.

رونیشیکردەوە، لەگەڵ هەرێم کێشەی نەوت و موچەی فەرمانبەرانیان هەیە و کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دواین بەشداری لە کۆربەندی ئابوری داڤۆس، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی رێککەوتن لەسەر نەخشە رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەخوازێت بەشێوەیەکی باش جێبەجێ بکرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە