لەسەر پێخەفەکەى سەدام بوم و گوێم لە دەنگى تەقینەوە بو

سۆفى مونک لەگەڵ ژمارەیەک سەربازى وڵاتەکەى لە عێراق

(سبەى):

خانمە هونەرمەندێکى ئوسترالى چیرۆکى مانەوەى و خەوتنى لە یەکێک لە کۆشکەکانى سەدام دەگێڕێتەوە دواى روخانى رژێمەکەى.

سۆفى مونک خانمە هونەرمەندى ئوسترالى لە چاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکى گەشتەکەى بۆ عێراق لە ساڵى (2004) ئاشکرا دەکات کە لە یەکێک لە کۆشکەکانى سەدام حسێن ماوەتەوە و وتویەتى؛ لەسەر پێخەفى سەرۆکى پێشوى عێراق خەوتم لە یەکێک لە کۆشکە ناوازەکانیدا، بەڵام هەستم دەکرد مردن لێمەوە نزیکە.

ئەو هونەرمەندە وتویەتى کاتێک لەسەر پێخەفەکە سەدام نوستبوم کوێم لەدەنگى تەقینەوە دەبو، هەرچەندە دەنگى تەقینەوەکان دوربون، بەڵام من واهەستم دەکردن مردن لێمەوە نزیکە.

لەگەڵ ئەوەشدا نەیشاردوەتەوە پێخەف و ژورى خەوتنەکەى سەدام کە تێیدا ماوەتەوە ناوازە بوە، هەروەک گەرماوى تایبەت بە ژورەکەى بە “خەیاڵى” ناوبردوە.

سۆفى مونک ساڵى (2004) و دواى روخانى رژێمەکەى سەدام سەردانى عێراقى کردوە وەک پاڵپشتى و هاندانى سوپاى وڵاتەکەى کە بەشدارییان لە شەڕى رزگارکردنى عێراق کردوە لە چوارچێوەى هێزە هاوپەیمانەکاندا و ئەو ماوەیەى لە عێراقبوە بۆ پشودان لەبەشێکى یەکێک لە کۆشکەکانى سەدامدا ماوەتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە