گۆڕان: بەكرداریی تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەوە

برزۆ مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان

(سبەی):

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنت: ئەو لایەنە سیاسییانەی کە زۆر باسی هەڵبژاردن دەکەن، با چیتر موزایەدەی سیاسی نەكەنو بە كرداری تۆماری دەنگدەران پاك بكەنەوەو، ئامادەكارییەكانی ھەڵبژاردنێكی پاك فەراھەم بكەن.

برزۆ مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە كۆبونەوەكەی سبەینێی پەرلەمان وحكومەت و كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان رایگەیاند: ماویەكە لەلایەن حكومەت و ھەندێك حیزبی سیاسیەوە، لێدوانی زۆرو، جیاواز لەسەر ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان دەدرێت.

راشیگەیاند: ھەڵبژاردنەكان و ئەنجامدانیان لەكاتی خۆیاندا ھەمیشە لەلای بزوتنەوەی گۆڕان ئامانج و بەرنامە بوە، لەو روانگەیەوە بۆ ھەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی ھەرێمی كوردستان، ئێمە ئامادەین و لەگەڵ ئەوەین بە تۆمارێكی پاككراوەی دەنگدەران و دابینكردنی ئامێری زیرەك ھەڵبژاردنەكان ئەنجامبدرێن، بۆ ئەوەی چیتر ساختەكاریی نەكرێت و دەنگی ھاونیشتمانیان یاری پێنەكرێت.

جەختی کردەوە؛ ئەگەر ئەوە لایەنانەی كە زۆر باسی ھەڵبژاردن دەكەن، با بەڕاستیان بێت و موزایەدەی سیاسی نەكەن، لە جیاتی ئەوە بە كرداریی تۆماری دەنگدەران پاك بكەنەوەو، ئامادەكارییەكانی ھەڵبژاردنێكی پاك فەراھەم بكەن.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە