(سبەی):
لەرانیە دەسترێژی گولـلـە لە هاوڵاتییەک دەکرێت و دەکوژرێت، پۆلیسیش دەڵێت: بکوژەکە خۆی رادەست کردوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆی لە بازاری (قولە) لە رانیە دەسترێژی گولـلـە لە هاوڵاتییەکی تەمەن (37) ساڵکراوە و چوار فیشەکی پێ بەرکەوتوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بکوژەکە ناوی (ع، م)ە و تەمەنی (29) ساڵە و دواتر ناوبراو خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردوە.
پۆلیسی راپەڕین رونیکردەوە، بکوژەکە لەبەردەمی پۆلیس و دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەبیانوی کێشەی کۆمەڵایەتی ئەوکارەی کردوە.