هەسەدە: لە (24) سەعاتدا (33) سەرباز و چەکدارى سەر بە تورکیا کوژراون

(سبەی):

هەسەدە کوژرانى (33) سەربازى سوپاى تورکیا و (11) چەکدارى سەر بەو وڵاتە لە شەڕو پێکدادانەکانى (24) سەعاتى رابردودا رادەگەیەنێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە ناوەندى راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) بەیاننامەیەکى لەبارەى شەڕ و پێکدادانەکانى (24) سەعاتى رابردو بڵاوکردەوە و تییدا هاتوە؛ بەپێى ئامارەکان لە ئێوارەى رۆژى شەممەوە لە چەند ناوچەیەک وەڵامى توندى لەشکرکێشى سوپاى تورکیا و چەکدارەکانى سەر بەو وڵاتە دراوەتەوە لە سنورى عەفرین و “شەڕڤانان لە شەڕ و پێکدادانەکاندا (21) چەکدارى تیرۆریستى ئەو گروپەیان کوشتوە کە خۆیان بە (ئەحرار شام) ناودەبەن لەگڵ کوشتنى (11) سەربازى سوپاى داگیرکەرى تورکیا”.

لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بە وردەکارى شەڕ و پێکدادان و روبەڕوبونەوەکان کراوە لە ناحیەکانى راجۆ و حەندرێس و شیە و شەررا و ماباتا لە ناحیەى معبەتلى، هەروەک ئەوە خراوەتەڕو کە بەردەوامى ئاسمانیى فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوامە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە