نیزام فه‌یسه‌ڵ
له هه‌مو دنیادا هه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵاتێك، كاتێك تاوان و پێشێلكاریی ئه‌نجامده‌دات، ئه‌و لایه‌نەی تۆمه‌تبارە هه‌وڵده‌دات به‌ڵگه‌كانی تاوانباربونی شوێنبزربكات و شوێنه‌واری كاره دزێوه‌كانی نه‌هێڵێت، له وڵاتی ئێمه به پێچه‌وانه‌وه‌یه؛ بەپێی روانین لە یاداشتی بەشێکی سه‌ركرده و سه‌ربرده‌ی بەشێکی تێكۆشه‌رانی شاخ، هێندەی شەڕی براکوژی و هێرش بۆ سەر یەکتر ده‌كه‌وێته به‌رچاو، ئه‌وه‌نده بیرت بۆلای ئه‌وه نا‌چێت ئه‌وانه بۆ چونه شاخ و ئامانجه گه‌وره‌كانی به‌خشینی ئه‌و هه‌مو قوربانییه چی بو؟!
له هه‌ردو قۆناغی جوڵانه‌وه‌كانی شاخ و حوكمڕانی دوای راپه‌ڕین، هیچ هێزێك به قه‌ده‌ر یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵگه‌ی پێشێلكارییه‌كانیان له دژی خۆیان نه‌خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌گه‌ر مێژونوسێك بیه‌وێت بزانێت له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوك بۆ به‌و شێوه ئابڕوبه‌ره كه‌وت، له كاتێكدا بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كرا بۆ سه‌ر هه‌رێم! یان هاوڵاتیه‌ك بیه‌وێت بزانێت بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم له روی سیاسی و ئابوری و جه‌ماوه‌رییه‌وه مایه‌پوچ بو، یاخود ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین، یان كه‌مئه‌ندامێكی سه‌نگه‌ری موچه‌بڕاو، پرسیار بكات و بیه‌وێت بزانێت بۆ هه‌وڵ ده‌درێت به‌رخودانی شاخ و شانازییه‌كان دزێو و شه‌رمه‌زار ده‌كرێن، بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه پێویستت به به‌ڵگه‌ی هیچ لایه‌نێك نییه جگه له‌و دو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره، پێویستت به به‌ڵگه‌نامه‌كانی لایه‌نه‌كانی به‌رهه‌ڵستكارانی یه‌كێتی و پارتی نییه، به‌ڵكو ئه‌و دو هێزه‌ی تۆمه‌تبارن به هه‌ره‌س، خۆیان به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی و یه‌كلاكه‌ره‌وه شه‌رحی حاڵی خۆیان ده‌كه‌ن.
شۆڕشی چاكسازی یان هه‌ڵمه‌تی وێرانسازی
رۆژانی به‌ر له ریفراندۆمه شومه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان، له‌پاڵ بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌كی ساخته، یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵمه‌تێكی چڕیان ده‌ستپێكردبو به‌ناوی چاكسازی له هه‌رێم، هه‌روه‌كو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی له وته به‌ناوبانگه‌كه‌یدا وتی: “ئێمه شۆڕشی چاكسازیمان راگه‌یاندوه و وڵاتانی جیهان سه‌رسامن به ئه‌زمونی ئێمه” هه‌رله‌و كاته نوسراوێكی فه‌رمی كه به‌ڵگه‌یه‌كی ئابڕوبه‌ره، له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رچو (ئابڕوبه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی؛ ده‌سه‌ڵاتداران شه‌رم و ئه‌خلاقی سیاسیان هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كابینه)، نوسراوه‌كه بریتیه له فه‌رمانی خانه‌نشینكردنی سه‌ركردەیەکی یه‌كێتی به پله‌ی وه‌زیر، به ژماره (535) له رێكه‌وتی 30/7/2017 به‌ئیمزای سه‌رۆكی حكومه‌ت نێچیرڤان بارزانی. بانگه‌شه‌ی شۆڕشی چاكسازی و خانه‌نشینكردنی كه‌سێك به پله‌ی وه‌زیر كه رۆژێك وه‌زیر نەبوه، جگه له جێبه‌جێكردنی پلانێك بۆ وێرانكاریی و به گه‌نده‌ڵ نیشاندان و ناشیرینكردنی خه‌باتی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، هیچی دیكه نییه، ئه‌م فه‌رمانه له بارودۆخێكدا ده‌رچوه، له‌به‌ر خراپی ره‌وشی گوزه‌ران چه‌ندین پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ر هه‌بوه ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ی خۆیان فرۆشتوه بۆ كڕینی نانی رۆژ و له نه‌خۆشخانه‌كانیش نه‌خۆش هه‌بوه گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی نه‌بونی ده‌رمان و ئیفلاس بونی حكومه‌تی هه‌رێم.
ئێستا هەقە بوترێت بۆچی بەشێکی سەرکردەکانی شاخ خەباتی شاخ و كه‌سایه‌تیی و مێژوی خه‌باته‌كه‌یان پێچەوانە دەکەنەوە؟! بۆچی ئه‌و ئامانجه پیرۆزانه‌ی نه‌وه‌ی كۆن خه‌باتیان بۆ كرد له شاخ، له‌باریده‌به‌ن؟! بۆ ناكرێت سیستمی هه‌رێم، سیستمێكی دیكه بێت و سیستمی دێواندنی سه‌رانی شاخ نه‌بێت؟! بۆ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه ته‌نیا له‌و پارچه زه‌وییه بچوكه (هه‌رێمی باشور) دادپه‌روه‌ریی مه‌حاڵه؟ بۆیە دەکرێت بوترێت کە داهێنه‌رانی ئه‌م سیستمه‌ی هه‌رێم، خاوه‌ن بڕیاری موچه‌بڕین و هۆكاری قه‌یرانه‌كان، ئه‌وانه‌ن كه به‌م شێوازه به‌ناوی رێزلێنان له تێكۆشه‌رانی دێرینه‌وه، هه‌م ده‌نگ ده‌كڕن و هه‌م خه‌باتی شاخ و ناوی تێكۆشه‌رانی دێرین له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، له سه‌رده‌مێك دوای ئه‌و هه‌مو قوربانییه، ئه‌وه‌تا خه‌ڵك خۆزگه به گوزه‌ران و یاساپارێزی سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تی به‌عسیه‌كان ده‌خوازێت.
“عوزریان له قه‌باحه‌تیان گه‌وره‌تره”
ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیستمه‌یان داهێنا كه به‌غدا به‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵییه‌وه؛ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به فیڕۆدانی ماڵی گشتیان ئاراسته ده‌كات، نه‌وه‌ی سه‌رانی شاخ له هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕان، دوای هه‌ره‌سهێنانیان ده‌ستیان له‌كار نه‌كێشایه‌وه‌و به پشتیوانی هێز حوكمڕانی ده‌كه‌ن، كاتێك به‌هانه ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌م دۆخه پڕله چه‌رمه‌سه‌رییه، ئه‌وان به رۆژی روناك و به‌زمانێكی پاراو و بێ ته‌مومژ ده‌ڵێن: “ئێمه باوه‌ڕمان به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نییه و یه‌ك كورسی په‌رله‌مان و سه‌د كورسی له‌لامان وه‌كو یه‌كه‌و چه‌ك نابین” كاتێكیش میلله‌تێكی برسی و قوتبڕاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پرسیاری نانی بڕاویان ده‌كه‌ن، ئه‌وان به به‌ڵگه‌یه‌كی ئابڕوبه‌رتر وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، بۆ نمونه خه‌ڵك ده‌پرسێت بۆچی بڕی دو ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه ده‌درێته تاكه‌كه‌سێك به‌ناوی مه‌لابه‌ختیار، له وه‌ڵامدا به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه ده‌خه‌نه‌ڕو، به نوسراو ده‌یسه‌لمێنن، كه به‌ڵێ له‌و قه‌یرانه داراییه قوڵه، ئه‌وان به به‌رده‌وامی ئه‌و بڕه پاره قه‌بانه‌یان له داهاتی گشتی و له خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رێساكان وه‌رگرتوه، مه‌به‌ستم ئه‌و نوسراوه‌یه به ناوی مه‌كته‌بی ئیداره‌ی یه‌كێتی ده‌رچو، به ژماره (11) له رۆژی 16/1/2018، به رونی لێی نوسراوه “ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه” هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ش له نوسراوه‌كه رونكراوه‌ته‌وه‌و تیایدا “هاوكاری ماددی” به‌كارهاتوه كه له راستیدا ته‌خشان و په‌خشانكردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگكڕین و به‌رده‌وامیدان به ده‌سه‌ڵاتی تاڵانكاریی. جا ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه له‌ده‌ستی داوه ته‌نیا ژیان و گوزه‌ران و دادپه‌روه‌ریی نییه، به‌ڵكو خه‌ریكه ئه‌و به‌ها پیرۆزانه‌ش له‌ده‌ستده‌درێت كه چه‌ندین نه‌وه، وه‌كو نه‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی دێرین ساڵه‌هابو گیان و ژیانی خۆیان بۆی ده‌به‌خشی.