پەرلەمانتاران داوای دەرکردنی سوپای تورکیا لەخاکی هەرێم دەکەن

بنکەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، لە واڵی رۆژنامەنوس عەبدوڵا حەوێز لە فەیسبوک وەرگیراوە

(سبەی):

بۆ پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی کانتۆنی عەفرین و لەسەر بنەمای راسپاردەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ دەرکردنی سوپای تورکیا لە خاکی کوردستان.

ئەو ژمارە پەرلەمانتارە کە لە فراکسیۆنەکانی (گۆڕان، یەکێتی،کۆمەڵ)ن، لە یاداشتەکەدا جەختیان کردوەتەوە کە بونی ئەو سوپایە دژی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان و دەستوری فیدراڵی و یاسای نێودەوڵەتییە.

ئاماژەیان بەوەکردوە کە؛ هێرشی سەربازیی ئێستای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەتی کانتۆنی عەفرین مەترسی هەبونی ئەو سوپایەی لە باشوری کوردستان زیاتر کردوە، بۆیە داواکارن پەرلەمانی کوردستان بڕیاربدات بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سنوری فەرمی هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم بکرێتە دەرەوە و بڕیاری پەرلەمان جێبەجێ بکرێت و تورکیا پابەند بکرێت بە جێهێشتنی خاکی کوردستان.

دەقی یاداشتەکە:

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە