سلێمانی؛ وردبینیکردنی موچه‌ی‌ پەروەردەی رۆژئاوا کۆتایی هاتوە

(سبەی):

ئەو لیژنەیەی لە بەغداوە بەمەبەستی وردبینیکردن لە لیستی ناوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ کۆتاییان بە پرۆسەی وردبینیکردنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا هێناوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، ئەمڕۆ (چوارشەممە) لیژنەکەی حکومەتی عێراق کە چەند رۆژێکە لە دیوانی پەروەردەی رۆژئاوان کارەکانیان تەواو بوە.

هەر بەپێی ئعەو راگەیەندراوە، بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بۆ ئاگاداربون لەكاروباری لیژنەكە سەردانی كردون و لیژنەكە بە بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانیان راگەیاندوە كە ئەمڕۆ كۆتا رۆژیان دەبێت لەدیوانی پەروەردەی رۆژئاواو كارەكانیان سەركەوتوانە تەواو كردوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە