(سبەی):
ئەنجومەنی ناوەندی، رۆژی پێنجی ئازاری ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشنیاز دەکات.
لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (سبەی) راگەیاند: لە کۆبونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی ناوەندی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا، دوای تاوتوێ کردنی سەرجەم ئەگەرەکان، بەکۆی دەنگ ئەنجومەنی ناوەندی پێشنیازی کردوە رۆژی (5)ی ئازاری ئەمساڵ، کۆنگرەی یەکێتی ببەسترێت و پێشنیازەکە ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کراوە بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی داهاتوی خۆیدا بڕیار لەسەر وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەکە بدات.
ئاماژەی بەوەکرد؛ تا ئەوکاتەی کۆنگرە دەبەسترێت ناتوانرێت دەستکاریی پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی یەکێتی بکرێت، هەروەک تا کۆنگرە نەبەسترێت ناتوانرێت کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانی چارەسەر بکرێت.
هاوکات، بهختیار شاوهیس، ئهندامی ئهنجومهنی ناوهندی بە میدیاکانی حیزبەکەی راگەیاندوە: پێویسته ئهنجومهنی سهركردایهتی له ماوهی (10) رۆژدا كۆبونهوهی خۆی ئهنجامبدات و له كۆبونهوهكهدا وهڵامی پێشنیازهكهی ئهنجومهنی ناوهندی بداتهوهو رۆژێك بۆ بهستنی كۆنگرهی یهكێتی دهستنیشان بكات.
لێدوانی وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بۆ سایتی (سبەی):
لێدوانی لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بۆ (سبەی) لەسەر بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانروماڵ: بڕیار نامیق
Publié par Sbeiy sur jeudi 15 février 2018