یەکەم کاروانی تانکی (T-90C)ی روسی گەیشتە عێراق

(سبەی):

یەکەم کاروانی تانکی (T-90C)ی روسی گەیشتە عێراق، ئەوەش بەپێی رێککەوتنێکی نێوان هەردو وڵات.

ئاژانسی (RT)ی روسی لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوکردەوە، دوێنێ (15)ی شوبات یەکەم کاروانی تانکی (T-90C) گەیشتوەتە مینای ئوم قەسر لە باشوری عێراق و دواتر رەوانەی بەغدا دەکرێت.

هەرچەندە سەرچاوەکە ئاماژەی بە ژمارەی ئەو تانکانە نەکردوە کە گەیشتوەتە عێراق، بەڵام ئاژانسی (RT) ئاماژەی بەوەکردوە، پێشتر روسیا بەڵێنیدابو بە پێدانی (73) تانکی لەو جۆرە بە عێراق، ئەوەش بەپێی رێککەوتنێکی نێوان عێراق و روسیا، تائێستاش هەردو وڵات بە رەسمی زانیارییەکانیان پشتڕاست نەکردوەتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە