یادی شەهیدانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی دەکرێتەوە

(سبەی):

سبەینێ شەممە (17)ی شوباتی 2018، چالاکی و رێورەسم بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی سازدەکرێت.

لە سەرەتادا، سەعات (10)ی سەرلەبەیانی لەسەر مەزاری شەهید رێژوان لە گردی سەیوان لە سلێمانی، وەک یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات یادکردنەوەکە بەڕێوەدەچێت.

دواترو لە سەعات (2)ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی رێورەسمەکە بەڕێوەدەچێت.

خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتی 2011 دژ بە ناعەدالەتی و بەرتەسككردنەوەی ئازادیەكان و خراپی و قۆرخكاری سیستمی سیاسی و گەندەڵی و خزمەتگوزاریەكان بو، کە ماوەی (62) رۆژ بەشێوەیەکی هێمنانە بەردەوام بو، بەڵام بەهۆی روبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران بە زەبری هێزو تەقەی هێزەکانی سەر بە دەسەڵات، 10 هاوڵاتی شەهید بون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە