(سبەی):
بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی و لە سەرەتای ئەمساڵ، کەسێک بەبێ ئەوەی یەک رۆژ فەرمانبەر بوبێت، بە نایاسایی خانەنشین دەکات.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا ئاماژە بە فەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خانەشینکردنی ئافرەتێک دەکات بە ناونیشانی یاریدەدەری پیشەیی و بڕینەوەی موچەی (250)هەزار دیناری مانگانە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردوە “ئهستهمه خهڵکی فاسد چاکسازی بکات، ئەو کەسەی خانەنشین کراوە له فایلهکهیدا، نە دهفتەر خدمە ههیه، نە فەرمانی دامەزراندنی ههیه، نه هیچ شتێک. تهنیا فایلێکی بهتاڵ و فەرمانێک بۆ موچهی نایاسایی!”.