(سبەی):
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی غەربی قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک قوربانیی لێکەتەوە.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاوی کردەوە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە چوار کەس بونەتە قوربانی و تائێستا ناسنامەکانیان ئاشکرا نییە و تەرمەکان رەوانەی نەخۆشخانە و پزیشکی دادوەریی کراون.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی، چوار کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەمبوڵانسەکان و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.