دوا زانیاریی لەبارەی رێککەوتنی یەپەگە و سوپای سوریا

(سبەی):

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین رایدەگەیەنێت؛ تاوەکو ئێستا لەگەڵ حکومەتی سوریا نەگەیشتوەتە رێککەوتن بۆ رەوانەکردنی هێزی سوپای سوریا بۆ شارەکە.

هێڤی مستەفا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی عەفرین بە (سکای نیوز)ی راگەیاند؛ گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامە لەبارەی جێگیرکردنی هەندێک هێز لە عەفرین، بەڵام تاوەکو ئێستا لەوبارەیەوە نەگەیشتونەتە رێککەوتن.

ئەوە لەکاتێکدایە بەدران چیاکورد، راوژێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی رایگەیاندبو؛ کە هێزەکانی یەپەگە و حکومەتی دیمەشق رێککەوتن لەسەر هاتنەناوەوەی سوپای سوریا بۆ عەفرین، لەپێناو بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا و ئاماژەی بەوەشکردبو، لەماوەی دو رۆژی داهاتودا سوپای سوریا دێنە عەفرین.

رونیکردەوە، ئەو لێکتێگەیشتنە تەنها سەربازییە و لە داهاتودا لەروی سیاسییەوە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەکەن.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە