ژمارەى لیست و هاوپەیمانێتیە بەشدارەکانى هەڵبژاردن دیارى دەکرێت

(سبەی):

پاش کەمێکى دیکە پرۆسەى تیروپشکى دیاریکردنى ژمارەى لیستە بەشدارەکانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى تنوێنەرانى عێراق دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، وریا محەمەد، نوێنەرى لیستى بزوتنەوەى گۆڕان و هاوپەیمانێتى (نیشتیمان) لە کۆنگرەى راکێشانى تیروپشەکەکە بە (سبەى) راگەیاند؛ بە سەرپەرشتى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق و بە ئامادەبونى نوێنەرى لیستەکان لە هۆڵى زەوراى هۆتێل رەشید لە بەغدا پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشى ئاشکرا کرد؛ کە ئەو ژمارانەى کۆمسیۆن دیاریکردوە لە ژمارە (101 تا 188) دەبێت و بەپێى تیر و پشکەکە ژمارەکان دەدرێتە لیست و هاوپەیمانێتیە بەشدارەکانى هەڵبژاردنى داهاتوى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پێشکەش کراون کە بڕیارە لە مانگى ئایارى داهاتودا ئەنجامبدرێت و پێنجشەممەى رابردوش ناوى کاندیدەکان پێشکەشکران.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە