ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى سێ تەوەر تاوتوێ دەکات

(سبەی):

کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ تاوتوێکردنى سێ پرس دەستیپێکرد لەناویاندا پرۆسەى بایۆمەترى و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى شارەوانییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى (44)ەمین کۆبونەوەى خۆى گرێدا و بەپێى بەرنامەى کارى دانیشتنەکە سێ تەوەر گفتوگۆو دەنگدادانیان لەسەر دەکرێت.

تەوەرى یەکەمى کۆبونەوەکە تاوتوێى هاندانى هاوڵاتییان دەکرێت بۆ بەدەمەوەچونى پرۆسەى بایۆمەترى بەوپێیەى وەک ئەندامێکى ئەنجومەنەکە دەڵێت؛ رێژەیەکى کەمى هاوڵاتییان تائێستا بەدەم پرۆسەکەوە رۆیشتون.

هەروەک دەنگدان لەسەر دیایکردنى سنورى چەند گوندێک دەدرێت لە چوارچێوەى ماستەرپلانى سلێمانى و گفتوگۆش دەکرێت لەبارەى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران سەبارەت بە پێکهێنانى ئەنجومەنى شارەوانییەکان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە