بومەلەرزەیەک سنورى پشدەرى هەژاند

(سبەی):

سەعات (10:30)ى ئەمشەو بومەلەرزەیەکى بەهێز سنورى پشدەرى هەژاند و هاوڵاتییان هەستیان پێکردوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى راپەڕین بە (سبەى) راگەیاند؛  بومەلەرزەکە بە گوڕى (4.6) پلە بوە بە پێوەرى رێختەر و لە قوڵای (15)کم لە سنوری پشدەر رویداوە و ماوەکەى کەمتر لە سێ چرکە بوە.

پەیامنێرى تۆڕى میدیاى گۆڕان لە سنورەکە راگەیاند؛ بەشێکى زۆرى هاوڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردوە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک نییە لەوەى ئایا زیانى هەبوە یان نا.

 

ئا: سابیر عەبدوڵا

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە